خبر 2022-05-02 08:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی تورکیا:

داوا لە هەموو تاکێکی گەلەکەمان دەکەم ئەم جەژنی رەمەزانە بکەنە جەژنێکی برایەتی

بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە هاووڵاتیانی کرد و رایگەیاند: ''داوا لە هەموو تاکێکی گەلەکەمان دەکەم جا لە هەر رەچەڵەک و لەسەر هەر باوەڕێکە ئەم جەژنی رەمەزانە بکەنە جەژنێکی برایەتی گەورە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە هاووڵاتیان کرد و رایگەیاند: ''هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتیی، ئارامیی و خۆشگوزارانی بۆ وڵات گەلەکەمان، جیهانی ئیسلامی و هەموو مرۆڤایەتیی".

لە پەیامەکەیدا ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لەلایەک خەمباری لە بەڕێکردنی مانگی رەمەزان و لە لایەکی دیکەوە دڵ خۆشی گەیشتن بە جەژن کە سمبوولی گشت جوانیەکانی مرۆڤە، دڵەکانی پڕکردووە.

ئەردۆغان سوپاس و ستایشی خوای کرد کە گەلەکەی بە سەلامەتی و خۆشی گەیشت بە جەژنێکی دیکەی رەمەزان، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە جەژنەکان یەکێتیی و پێکەوەیی بەهێز دەکەن.

هەروەها ئەردۆغان هیوای خواست جەژن ببێتە مایەی ئاشتیی، ئارامیی و خۆشگوزارانی بۆ وڵات و گەلەکەی و، جیهانی ئیسلامی و هەموو مرۆڤایەتیی و، رایگەیاند: ''داوا لە هەموو تاکێکی گەلەکەمان دەکەم جا لە هەر رەچەڵەک و لەسەر هەر باوەڕێکە ئەم جەژنی رەمەزانە بکەنە جەژنێکی برایەتی گەورە کە تیایدا ٨٥ ملیۆن یەکتر لە ئامێز بگرن و گەردن ئازادی بکەن''.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.