پارێزگاری هەولێر: بە هۆکاری سیاسییەوە ڕێگا نادێت سووتەمەنی بە هەولێر بگات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، داخستنى ڕێگه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بابه‌تێکى سیاسیه ڕێگرى ده‌کرێت ته‌نکه‌ره‌کان سووته‌مه‌نى بۆ هه‌ولێر بگوازنه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دواى خۆپیشاندانى خه‌ڵکى کۆیه، هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌کانیان گواسته‌وه دۆڵى سماقوڵى و ئه‌مرۆ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش له بارهه‌ڵگره‌کان داخراوه.
ناوبراو ووتیشى، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به خزمه‌تگوزاریه‌وه نیه و تێکه‌ڵاوى بابه‌ته سیاسیه‌کان کراوه و کار گه‌شتۆته ئاستێک ڕێگرى له‌و ته‌نکه‌رانه بکرێت که سووته‌مه‌نى بۆ هه‌ولێر ده‌گوازنه‌وه و له هه‌ندێک بازگه‌ى ئاسایش داواى گومرگ کراوه.
له‌م مانگه‌وه بڕیار دراوه که هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌کانى ڕێگه‌ى سلێمانى هه‌ولێر له کۆیه‌وه هاتوچۆکردنیان بگوازرێته‌وه سماقوڵى و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی ئه‌و گوندانه‌ى لێکه‌وته‌وه‌و ئه‌مرۆ به‌ته‌واوى ڕێگه‌که‌یان داخست به‌ڕى بارهه‌ڵگره‌کاندا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران