پارتی و یەکێتی هیچ ڕێکەوتنێکیان لەسەر دیاری کردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەحموود عوسمان سیاسەتوانی سەربەخۆی کورد جەختی کردەوە تاکوو ئێستاش پارتی و یەکێتی هیچ ڕێکەوتنێکیان لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود عوسمان بە ئاژانسی «نینا»ی عێراقی وتووە: هەر دوو حزبی پارتی و یەکێتی تەئکید لەسەر کاندیدی خۆیان دەکەن و هیچ یەکیان دەسپێشخەریەکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە نییە و لایەنی دەرەکیش کاریگەریی لەمبارەوە نییە.
ناوبراو وتی: هەڵبژاردنی کردنی ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەسراوە بە ئامادەبوونی نیسابی یاسایی نوێنەران لە پەرلەمانی عێراق و دەنگ دانی هاوپەیمانی سێقۆڵی بە ناوبراو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران