لە هەرێمی کوردستان دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم ڕایگەیاند، دووشەممە 2-5-2022 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم ڕایگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم سبەینێ یەکشەممە 1-5-2022، تەواوکاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە 2-5-2022 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
هەروەها لە ڕاگەیەنراوێکدا وەقفی سونی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە 2-5-2022، یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران