بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر لە پرسی هەناردەکردنی گاز حیسابمان بۆ نەکرێت، تێکیدەدەم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردوە ئەگەر لە پرسی هەناردەکردنی گاز حیسابمان بۆ نەکرێت، تێکیدەدەم.
بەپێی هەواڵی گوردپرێس، فەرەیدوون عەبدولقادر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند: دوێنێ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بینیوە و بۆ ماوەی دوو کاژێر و نیو گفتوگۆیان کردووە، بافڵ تاڵەبانی پێیگوتووە: "ئەگەر لە پرسی هەناردەکردنی گاز حیسابمان بۆ نەکرێت تێکیدەدەم".
فەرەیدوون عەبدولقادر وتیشی هەوڵدەدات بەرپرسانی پارتییش ببنینێت و لەبارەی گرژییەکانی نێوان هەردوولا قسەیان لەگەڵ بکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران