ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانی:
پارتی دیموکرات بە ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ دیکەی حزبەکان نێو ماڵی کوردی تێکداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکرات بەمە تۆمەتبار دەکات کە ڕێککەوتنامەی ژێربەژێر و پێچەوانەی گرێبەستەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەگەڵ حزبەکانی دێکە واژۆ دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غازی کاکەیی لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەومدا دەڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ دیکەی حزبە شیعە و سونەکان بووەتە هۆی تێکدانی نێوماڵی کورد".
کاکەیی دەشڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێبەندە بە ڕێککەوتنە پێشووەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و بەنیاز بوو کە هاوپەیمانیەکی کوردستانی بۆ ئامادەبوون لە بەغدا پێکبێنێت. بەڵام پارتی نێوماڵی کوردی بەم دۆخەی ئەمڕۆ گەیاندووە".
بۆچوونی بەکارهێنەران