خبر 2022-04-17 05:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیرێکی کریستیانی حکوومەتی هەرێم ئەسەفی خۆی لە سووتاندی قورئانی پیرۆز لە سوێد دەربڕی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرێکی کریستیانی حکوومەتی هەرێم ئەسەفی خۆی لە سووتاندی قورئانی پیرۆز لە سوێد دەربڕی و دەڵێت ئازارێکی یەکجار زۆری دام.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کە لە پێکهاتەی کریستیانە لەبارەی سووتاندنی قورئان لەلایەن کەسایەتییەکی سیاسی لە سوێد رایگەیاند: "هەواڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن سیاسییەک لە وڵاتی سوێد زۆر ئازاری دام، بەڵێ ئازارێکی یەکجار زۆر، هەمان ئەو ئازارەی چەشتمان لە ئەنجامی سووتاندنی ئینجیلی پیرۆز لە کەنیسەکانی موسڵ و دەشتی نەینەوا و خاپوورکردنی ماڵە پیرۆزەکانی خودا".

ئانۆ جەوهەر، لە پۆستێکی فەیسبووک دەشڵێت، کاتێک بووەتە وەزیر: " لە پەرلەمان سوێندم بە ئینجیلی سووتێنراو لەلایەن داعش خوارد کە هەمیشە پاڵنەرم بێت کە تا هەتایە دژی تووندڕەوی و دەمارگرژی و تووندڕەوی و تیرۆر بم بە هەموو شێوەکانیەوە، چوونکە تیرۆر هیچ ئایینێکی نییە، هەموو ئایینەکانیش مرۆڤ و مرۆڤایەتیان هەیە بۆیە دەبێ رێز لێگیراو بن".

شایانی باسە راسمووس پالوودان، سەرۆکی پارتی راستڕەوی "سترام کورس"ی کە بەوە ناسراوە کەسێکی دژە موسڵمان و دژە پەنابەرانە، رۆژی پێنجشەممە 14-4-2022 چووە ناوچەیەکی شاری لینکۆپینگی سوێد و قورئانێکی لەسەر زەوی دانا و سووتاندی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.