ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان:
هێرشی مووشەکی بۆسەر هەولێر زیانێکی گەورە بە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان سەرکۆنەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێری کرد و بە تاوانێک لە دژی سەروەریی عێراق ناویبرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان لە رێگەی ھەژماری خۆی لە تویتەر پۆستێکی لەسەر ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر بڵاو کردەوە.
عەلی قەرەداغی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: ھێرشەکە، تاوانێکە دەرهەق بە سەروەریی عێراق و سووکایەتیکردنە بە هەرێمی کوردستان و زیانێکی گەورەیەش بە سەقامگیرییەکەی دەگەیەنێت".
عەلی قەرداغی لە توویتەکەیدا راشیگەیاندووە: "هێرشەکە هەوڵێکە بۆ ھێشتنەوەی دۆخی گرژی و ئاڵۆزی رووخێنەر، بۆ ئەوەی چاوبرسییە نێودەوڵەتی و ھەرێمییەکان بەردەوامبن لە باڵادەستی و زاڵبوون بەسەر دۆخەکەدا. خوای گەورە عێراق و ھەرێمی کوردستان و وڵاتی موسڵمانان بپارێزێت".
#عێراق
#هەرێمی کوردستان
#هەولێر
#هێرشی مووشەکی
#عەلی قەرەداغی
#یەمینداری گشتیی یەکێتی زانایانی موسڵمانان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران