خبر 2022-03-15 09:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

رێکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کاتەکەی بەسەرچووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاتی رێکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بەسەرچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەلەفزیۆنیK24ی راگەیاند: وابزانم کاتی رێکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بەسەرچووە، بۆیە واباشترە لەسەر هەرێم رێکبکەوین، چوونکە قوربانی زۆرمان بۆ داوە، پاراستنی ئەو ئەزموونەی کە هەمانە لە پۆستی سەرۆک کۆمار و هەر شتێکی دیکە بۆ ئێمە گرنگترە.

سەبارەت بە رێکەوتنی لایەنە شیعیەکانی عێراقیش ئاماژەی بەوەکرد، برادەرانی شیعە ئەمڕۆ یان سبەی هەر رێکدەکەون، چوونکە ویستی ئەوان و بەرژەوەندی ئەوان کە حوکمڕانی عێراق دەکەن و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەلایەکی دیکە، وا دەخوازێت کە رێکبکەون و یەک بن.

باسیلەوەشکرد، کێشەی ئەوان سەرۆک وەزیرانە و ئەوان ئیشیان بەسەرۆک کۆمار نییە، ئێمە کردومانە بە کێشەیەکی گەورە بۆ خۆمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.