مسته‌فا کازمی گه‌یشته هه‌ولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی که هاوکات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ربازی بە یاوەری هەریەکە لە جومعە عناد، وەزیری بەرگریی عێراق، عوسمان غانیمی، وەزیری ناوخۆ و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێکی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جگه لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، بڕیارە مسته‌فا کازمی و مەسروور سەردانی ئەو شوێنانەش بکەن کە بەر هێرشە مووشه‌کییه‌که‌ی بەرەبەیانی رۆژ یەکشەممە کەوتوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران