خبر 2022-03-14 06:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکات ڕێگری بکرێت لە دووپات بوونەوەی هێرشەکان بۆسەر هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا دەکات ڕێگری بکرێت لە دووپات بوونەوەی هێرشەکان بۆسەر هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدانەی هێرشی مووشەکی سەر شاری هەولێر كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ هەموو لایەک لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بە جیددی کار بکەن و هەوڵ بدەن بۆ رێگەگرتن لەو دیاردە.

مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت: ئامانج لەو هێرشانە گێرەشێوێنی و ئاژاوانانەوە و شێواندنی بارودۆخی ئارام و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.

مه‌كته‌بی سیاسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: جاوەڕوانیمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش و سەرجەم وڵاتانی ھاوپەیمان و دۆستە کە ھەڵوێستی روون و راشکاوانەیان رابگەیەنن بەرامبەر ئەو پێشێلکارییەی دەکرێتە سەر سەروەری ھەرێمی کوردستان و عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.