خبر 2022-03-13 07:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی نەوەی نوێ بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشکردنە سەر هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر رایگەیاند، بە تونەی سه‌ركۆنه‌ی هێرشکردنە سەر هەولێر و كونسوڵیەتی ئەمریکی و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "بە تونەی سه‌ركۆنه‌ی هێرشکردنە سەر هەولێر و كونسوڵیەتی ئەمریکی و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین، ئەو شاند و هێزانە لە هەرێمن لەسەر داوای خەڵکی کوردستان، و لە داهاتووشدا لێرە دەمێننەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتییانمان لە هەرێم و لە تەواوی عێراق".

شایانی باسە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، "شەوی 13/12-٣-2022، پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.