خبر 2022-03-13 04:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکە درەنگانی شەوی رابردووەوە تەنها یەک هاوڵاتی برینداربووە.

کوردپرێس، دەقی بەیاننامەکە بڵاو دەکاتەوە:

شەوی ١٣/١٢-٣-٢٠٢٢. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى ،١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان ٢٤ و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە وخۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە وتەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە و هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.

دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان کردووە و دواتر ڕای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.

لە کاتێکدا ئەم هێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە و هەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.