هەوڵەکەی نەوەی نوێی بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان، شکستی هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و پۆستی سڕییه‌وه که له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاویکردبووه‌وه و داوای له کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردبوو، به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شه‌وی رابردوو شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێکی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کرد و دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵیان، ده‌ڵێت که: "چاوەڕێی هەڵوێستی کۆتایی ئەوانم بۆ ئەوەی وەک نەوەی نوێ هیچ هەڵوێستیکی تاک لایەنەمان نەبێت و تۆمەتبار نەکرێین بە تاکرەوی".
ئه‌مڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید پۆسته‌که‌ی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سڕییه‌وه و باس له‌وه ده‌کرێت که هه‌وڵه‌که‌ی سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌کگرتووی ئیسلامی شکستی هێناوه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران