خبر 2022-03-10 18:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 8ـی مارسی 2022 لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی کەنەدا جەختی لە گرنگیی پێگەی ھەرێمی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند وڵاتەکەی پێزانینی بۆ قوربانیدانی گەلی کوردستان لە شەری داعش و پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان ھەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان لە بواری ئابووری و زانستی و ئەکادیمی نیشاندا.

ھەروەھا بارزانی سوپاسی ڕۆڵی کەنەدای لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان لە ڕۆژانی تەنگانەدا کرد.

بەرز ڕاگرتنی پێگەی ئافرەت لە کوردستان و فراوانکردنی بەشداریی ئافرەت لە کایە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە تەوەری تری ئەو دیدارەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.