خبر 2022-03-10 17:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆبوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ چوارشەم لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندە ئەمریکییەکە پێکھاتبوون لە جینیفەر گاڤیتۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ڕۆبێرت پالادینۆ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و ھەروەھا ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەربازی و سیاسی.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و دوا پێشھاتە سیاسییەکان و پڕۆسەی سیاسی و ڕێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی تەحەدیات و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیە جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراق لە شەڕی تیرۆر کرایەوە.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا شاندی میوان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە ئەمریکا بایەخێکی گرینگ بە پێگە و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دەدات.

بارودۆخی سووریا و پێشھاتە مەیدانییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەو وڵاتە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.