تورکیا چەند ناوچەیێک لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی باکووری پارێزگای هەولێریان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شارپرێس بڵاوی کردەوە دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە بۆردوومانی چیای بەربزینیان لە ناوچەی برادۆست لە ناحیەی سیدەکان کردووه كه دهكهوێته باكوورى پارێزگاى ههولێرهوه.
بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان بۆردوومانەکە زۆر چڕبووه، بەڵام تائێستا زیانە ماددیی و گیانیەکانی نەزاندراوە.
شهوى ڕابردووش درۆنەکانی تورکیا بەئاسمانی دهڤهرى برادۆست له سنوورى پارێزگاى ههولێردا سووڕابوونەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران