بەگدانۆڤ لە کۆبوونەوە لەگەڵ مەسروور بارزانی: پێویستە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا بیروبۆچوونەکانی هەولێر لەبەرچاو بگیردرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا تاووتوێ کرا.
نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە، باسی لە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێم کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بیروبۆچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە لە بەرچاو بگیرێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بەتایبەتی فراوان کردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی سووریا و پرسی کورد لە ناوچەکەدا کرا، سەرۆکی حکوومەت، جەختی لە گرنگیی هەبوونی نەخشەڕێگەیێکی سیاسیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سووریا کردەوە کە دووربێت لە تاکڕەوی و خۆسەپێنی و نوێنەرایەتیی هەموو لایەنە کوردییەکانی سووریا بکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران