لە سنووری پردێ داعش هێرشی کرد و دوو پێشمەرگە گیانیان سپارد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئێوارەی ڕۆژی شەممە، لە سنووری پردێ هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه تیرۆری هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، چه‌کدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کرده سه‌ر فه‌وجی دووی لیوای 10ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی زرگه‌زرا و له سنووری میحوه‌ری که‌رکووک، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بون".
سه‌باره‌ت به ورده‌کاری په‌لاماره‌که‌ی داعش و شێوازی دزه‌کردنه ناو میحوه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌وه، تا ئێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران