بەهۆی بارانبارینەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لافاو دروست بوو
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهۆی باران بارینی زۆرەوە لە چەند ناویەیەک لە هەرێمی کوردستان لافاو دروست بووە، لە سەنتەری شاری هەولێر لە شەقامی 150 مەتری و گوندی کۆری کە بەهۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێک لەنێو لافاودا ماونەتەوە و گیریان خواردووە.
هەر لەمبارەوە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پارێزگای هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بارانێکی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر، به‌شی باکووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه لافاو له چه‌ند شوێنێک هه‌ستا و هاتوچۆ له به‌شێک له ناوچه‌کان په‌کیکه‌وت.
پارێزگای هه‌ولێر داوا له هاوڵاتیان ده‌کات، له کاتی شۆفێری کردن ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن و ئه‌و رێگایانه‌ی به‌هۆی بارانی زۆره‌وه گیراون نه‌گرنه‌به‌ر مه‌گه‌ر بۆ کاری پێویست نه‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، "سه‌رجه‌م هاوڵاتیان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، له‌ئێستادا تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی و شاره‌وانی سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی رێگه‌کانن و داواش له هاوڵاتیان ده‌که‌ین هاوکاری تیمه‌کان بکه‌ن".
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه به‌هۆی بارانبارینی به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌شاری هه‌ولێر و سلێمانی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌و شارانه لافاو دروست بووه و تیمه‌کانی به‌رگری شارستانیش رایانگه‌یاندوه، له‌هه‌وڵدان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی لافاو.
بۆچوونی بەکارهێنەران