وەزیرى کشتوکاڵی هەرێم: زەنگی مەترسیی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان لێدراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ساڵێکی قورس ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێم بەڕێژەی 25% کەمیکردووە ئەوەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، کەم بارانی و دروستکردنی بەنداو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە.
بەوتەی وەزیری کشتوکاڵ، 2021 ساڵێکی قورس بوو بۆ هەرێم پێشتریش لە ساڵانی 1999 و 2000، و2001، و2008، و2009، و2014، و2015، و2018 هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هەمان وشکەساڵی بووەوە.
بێگەرد تاڵەبانی زەنگی هۆشداریی لێدا و وتی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێم لەمساڵدا زەنگی مەترسییە کە تیایدا پلان بۆ ساڵانی داهاتووی ڕووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی دابنرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران