خبر 2021-09-21 03:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی باڵای وەزارەتی پلاندانانی عێراق گەیشتە هەڵەبجە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای وەزارەتی پلاندانانی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگاکان گەیشتە هەڵەبجە و ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە ئامادە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای وەزارەتی پلاندنانی عێراق، کە لە نۆ کەس پێکهاتبوون، گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە.

شاندەکە دوایین ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەڕووی ئیداری، جوگرافی‌ و سنوورەوە ئامادە دەکات و دواتر پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن و بڕیاری کۆتایی لەبارەی پارێزگاکەوە دەدەن.

لیژنەکە تاوەکوو ڕۆژی چوارشەممە لە هەڵەبجە دەمێننەوە و لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ڕاپۆرتەکەیان ئامادەدەکەن.

ماوەی زیاتر له‌حه‌وت ساڵه‌ بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ دراوه ‌و تائێستا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ ڕیزبه‌ندیی پارێزگاکانی عێراق‌ و وه‌ک پارێزگایه‌ک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نەکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.