خبر 2021-09-20 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى: لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو بۆ دەنگدان لێكتێگەیشتنمان هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان رایگەیاند "لەبەشێک لە بازنەکان لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان و کۆمەڵى دادگەریى کوردستان بۆ دەنگدان لێکتێگەیشنمان هەیە."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتی، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە "لەگەڵ لایەنەکانى یەکگرتوو و کۆمەڵ لێکتێگەیشتن کراوە و ئازادى دراوە بە دەنگدەرانى یەکێتى و یەکگرتوو و کۆمەڵ لەو جێگایانەى کە کاندیدیان نییە دەنگ بە یەکتر بدەن."

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى وتیشی "کاندیدى یەکگرتوو و کۆمەڵ هەیە پێیان ناخۆشە خەڵک بزانێت لەگەڵ یەکێتى لێکتێگەیشتنیان هەیە".

لەگەڵ ئەوەش وتی"لە هەندێک لە بازنەکان بەشێک لە کاندیدەکان پێیان خۆشە کە خەڵک بزانێت لەگەڵ یەکێتى لێکتێگەیشتنیان هەیە و لە بەرژەوەندى خۆیانى دەزانن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.