بەهاوکاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 9 چەکداری داعش لە عێراق دەستگیرکران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 9 چەکداری داعشیان لەناوچە جیاوازەکان دەستگیرکردووە و یەکێک لەو چەکدارانەش لەسلێمانی دەستگیرکراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر باسی لەوەش کردووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهاوکاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ژمارەیێک ئۆپڕاسیۆنیان لەسەرانسەری عێراق ئەنجام داوە.
ئەوەش هاتووە، لەو ئۆپراسیۆنانەدا 9 چەکداری داعش لەناوچە جیاوازەکان دەستگیرکراون وەک بەغدا، سلێمانی، ئەنبار و کەرکووک.
وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئۆپراسیۆنەکەی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی بووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران