سیاسەتوانی کوردی عێراق:
ئێران و ڕووسیا هاوپەیمانێکی باشترن بۆ کورد لەچاو ئەمریکا
بەشی جیهان- هیوا عوسمان دەڵێت ئەمریکا پێشینەی خەیانەت کردنی لە کورد لە کارنامەدا هەیە و باشتر وایە کوردەکان ئێران و ڕووسیا وەکوو هاوپەیمان لەجیاتی ئەمریکا هەڵبژێرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیوا عوسمان سیاسەتوانی کوردی عێراقی و ڕاوێژکاری پێشووی جەلال تاڵەبانی لەو بڕوایەدایە ڕەنگە ئەمریکا پاش کشانەوە لە ئەفغانستان کە کونترۆڵی ئەو وڵاتەی لەلایەن تاڵیبانەوە لێکەوتەوە، عێراق و هەرێمی کوردستانیش جێبهێڵێت و چارەنووسی نادیار چاوەڕوانی ئەم وڵاتە و کوردەکان بکات.
ناوبراو بە ئاژانسی سپۆتنیکی وتووە: ڕەنگە عێراق مەترسیی دابەشبوونی بکەوێتە سەر و هەروەها کونترۆڵی تورکیا بەسەر هەرێمی کوردستاندا زیاتر دەبێت.
ئەم سیاسەتوانە پێشنیار بە کوردەکانی عێراق دەکات کە لەجیاتی ئەمریکا، ئێران و ڕووسیا وەکوو هاوپەیمان هەڵبژێرن.
هیوا عوسمان دەڵێت: ئەگەر من بڕیاردەر بوومایە لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیادا بێ گومان ڕووسیام هەڵدەبژارد.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران