بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو دوو هێزی پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەعبان بەروارى بەڕێوەبەرى ناحیەى دینارتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمەش ئاگادارین کە دوو تەقینەوە لە سەر رێگای کانى تۆز- نەقەبێ روویداوە، 100% ئەوە پەکەکە ئەنجامیداوە، بەڵام هێشتا بە دروستى نازانین زیانەکان چین.
سەرچاوەیێکى ئاگادار لە شارۆچکەی دینارتە رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە رێگاى نێوان کانى تۆز- نەقەبێدا کاروانێکى پێشمەرگە تووشى دوو تەقینەووە بوون، دواتر دەنگى تەقەش هاتووە، لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە گیانیان سپارد و چەند پێشمەرگەش برینداربوون.
دەربارەى ناسنامەی ئەو پێشمەرگانە، سەرچاوەکە کە نەیویست ناوى بڵاو بکرێتەوە رایگەیاند، ئەو پێشمەرگانە پێشمەرگەی روژى کوردستانی سووریان.
هەروەها پەیجی دژەتیرۆری کوردستان لە فەیسبووک نووسیویەتی: لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست داوە
دەربارەى رەوشى ئەمنى ناوچەکە، بەڕێوەبەرى ناحیەى دینارتە رایگەیاند جارجار دەنگى تەقە لەو شوێنە هەبووە، بەڵام رەوشەکە لە کۆنترۆڵدایە و سەرجەم هێزەکانى ئەمنى و پێشمەرگە لەناوچەکە لە ئامادەباشى دان.
بۆچوونی بەکارهێنەران