هەولێر: حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه که‌رکووک
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک ئاشکرای کرد، "ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ که‌رکووک، چوونکه حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت دۆخی که‌رکووک ئاسایی بکاته‌وه به‌تایبه‌تی که ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویستی به ره‌خساندنی که‌شێکی ئارام و سه‌قامگیر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی که‌رکووک بتوانن به‌شداری بکه‌ن و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
جووتیار عادل باسی له هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و به‌غدا کرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان و هیواشی خواست، ههماههنگیهکا بگاته ئاستی به‌رزتر.
وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر وتی: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێکۆڵینه‌وه له هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌کات و بڕیاری پێویست ده‌درێت به گه‌یشتن به ئه‌نجامی کۆتایی و له‌ئێستاشدا لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن.
ناوبراو وتیشی، "ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه به‌ده‌ست بێت، ئه‌وا حکوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری پێویست له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌دات".
جووتیار عادل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان خزمه‌ت به سه‌قامگیریی ناوچه‌که و جیهان ده‌کات، حکوومه‌تی هه‌رێمیش سیاسه‌تێکی ژیرانه په‌یڕه‌و ده‌کات بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ئاسایش و به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له ئاستی ناوچه و جیهان".
بۆچوونی بەکارهێنەران