خبر 2021-09-15 04:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

81 زیندانیكراوی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامە نووسێکی ناوچەی بادینان ڕایگەیاند بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان کە ژمارەیان ٨١ زیندانییە، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت ھەندێکیان ئاویش ناخۆنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووسی ناوچەی بادینان داوا دەکات کە خەڵک لەدەرەوەی زیندان بۆ پشتیوانی ئەو زیندانیانە چالاکی بنوێنن.

شێروان دەڵێت نیگەرانی ئەو ھاوڕێ زیندانیانەی بووە کە تاوەکوو ئێستا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ھێڵدراونەتەوە.

ھەفتەی ڕابردوو، ھەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا و شڤان سەعید گواسترانەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.