خبر 2021-09-13 13:32 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح لەبارەی ڕیفراندۆمەکەی 2017وە: چارەسەری کێشەی کوردی عێراق لە بەغدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وه‌كو چۆن عە‌رە‌بێك لەبە‌سره‌و موسڵ‌و نە‌جە‌ف شانازی بە‌عە‌رە‌ب بونی خۆیە‌وە‌ دە‌كات، منیش كوردم ‌و شانازی بە ‌كوردبوونی خۆمە‌وە‌ دە‌كە‌م"، له‌باره‌ى ڕیفراندۆمیش په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌، ده‌ڵێت:"چارەسەری كێشەی كورد لەعێراق لە‌بە‌غدایە‌ نە‌ك لە‌ئە‌نكە‌رە‌و تاران‌و ‌واشنتۆن".

کوردپرێس:

له‌میانى دیدارێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی جەزیرەى قه‌ته‌ریدا د.بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاماژه‌ى به‌پرسى ڕیفراندۆم كردو ڕاشكاوانه‌ وتى:"دور لە‌بێنەوبەرەی سیاسی، ناتوانم ئینكاری مافی گە‌لی كورد بكەم لەدیاریكردنی چارەنوسی خۆیدا، كورد میللەتێكی ڕە‌سە‌نە لەناو میللەتانی ڕۆژهەڵاتدا".

سه‌رۆك كۆمارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتى:"ڕیفراندۆم پرسیارێك بوو سەبارەت بەمافی دیاریكردنی چارە‌نوس، هیچ كوردێكی ڕاستگۆ لە‌گە‌ڵ خۆیی‌و مێژوە‌كە‌ی نییە، ئەگەر نەڵێت بەڵێ بۆ مافی چارەی خۆنوسین".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "كورد وە‌ك هە‌موو گە‌لانی دیكە‌ی جیهان، مافی ڕە‌وای خۆیەتی‌ بڕیار لە‌چارە‌نوسی خۆیان بدە‌ن، نە‌ من‌و نە‌ هیچ كە‌سێكی دیكە‌ بۆی نییە‌ ئە‌و مافە‌ زە‌وتبكات، چارەسەری كێشەی كورد لەعێراق لە‌بە‌غدایە‌ نە‌ك لە‌ئە‌نكە‌رە‌و تاران‌و ‌واشنتۆن".

سه‌رۆك كۆمارى عێراق ته‌ئكید له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، "من كوردم‌و شانازی بە‌كوردبونی خۆمە‌وە‌ دە‌كە‌م، عە‌رە‌بێك لەبە‌سره‌و موسڵ‌و نە‌جە‌فیش، شانازی بە‌عە‌رە‌ب بونی خۆیە‌وە‌ دە‌كات، ئە‌مە‌ بۆ توركمان‌و ئاشورییە‌كانیش ڕاستە‌، ئە‌م‌ وڵاتە‌ هە‌مومانی لە‌‌ئامێز گرتوە‌، پشتمان بە‌دە‌ستورە‌كە‌ی قایمە‌، ئە‌مە‌ش ڕێگه‌ ڕاستەكەیە‌"

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.