خبر 2021-09-13 09:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئێران مۆڵەت نادات سنوورەکانی لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە زیانی بەرکەوێت

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئێران تەحەمول ناکات سنوورەکانی لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە زیانی لێبکەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵمەتەکانی ئەمدواییەی ئێران لە باکووری عێراق ڕایگەیاند: ئەم هەڵمەتە وەڵامێکە بۆ هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێران لە نزیکیی سنوورەکاندا کە بوو بەهۆی شەهید بوونی ژمارەیێک لە سنوورەوانەکانی وڵات.

خەتیب زادە لە وێبینارێکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی: لە دانیشتنە فەرمییەکانماندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی چەندین جار وەبیرییانمان هێناوەتەوە کە خاکی عێراق دەبێت لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە قۆستنەوەی لێنەکرێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئێران باوەشی بۆ ئەوانە دەکاتەوە کە پەشیوان دەبنەوە و بۆ داوێنی کۆماری ئیسلامی دەگەڕێنەوە. ڕاسپاردەی ئێمە ئەوەیە کە وڵات شوێنێکی ئەمنترە بۆ ئەوانەی قۆستنەوەیەان لێکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.