بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوی کردەوە "هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
تەلەفزیۆنی رووداو لەمبارەوە رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیێکی گەورە لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیستراوە و بەرپرسانی ئەمنیی هەولێر هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن "هێرشکراوەتە سەر هەولێر و دەنگی گەورە بیستراوە."
هەروەها هێزەکانیان لەنێو فڕۆکەخانە بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
هەر لەمبارەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی کردووە و دەڵێت "هه‌ولێر ناههژێ و به‌هێزه، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقی بکاته‌وه، شکۆی ده‌شکێ."
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاندووە "سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان، ئه‌و جاره‌ش وه‌ک هه‌میشه، دووژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه پووچ بوو."
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە "هه‌ولێر خاوه‌ن خودانه و ئارامه و هه‌ر ئارامیش ده‌بێت؛ چاوه‌ڕانی راگه‌یێندراوی دژه تیرۆری کوردستان بن و ھەواڵی مایەپووچی دووژمنان رادەگەیێنن".
بۆچوونی بەکارهێنەران