ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگه‌یاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه 51 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێری رابردوودا 3086 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته 1.947.211 تووشبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، 6685 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 51 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 12 که‌سیان له هه‌ولێر، 5 که‌سیشیان له سلێمانی، 3 که‌سیشیان له دهۆک بوون، کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته 4.028.029 ژه‌م.
بەپێی ئامارەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئه‌مه‌ش له سێ مانگی رابردوودا كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوونه تۆماركرا بێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران