خبر 2021-09-07 14:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: حکوومەت سوورە لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، سوورن لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێم کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتی دووپاتی کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەت کردنی زیاتری هاووڵاتییان و نەهێشتنی قۆرخکاری و رۆتین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.