خبر 2021-09-07 11:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی: گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی حزب بۆئەوە بووە یەكێتی بۆ مەرامی شەخسی بەکار نەگیردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی یەكێتی جەختی کردەوە گۆڕانكارییەكانی ناو حزبەکەی لەپێناو پاراستنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەران بووە، بۆئەوەبوو کە یەكێتی بەلاڕێدا نەبرێت و نەكرێتە قوربانیی مەرامی شەخسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵا و لێپرسراو نوێنەری نووسینگەکانی شاروشارۆچکەکانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی کۆ بووەوە و پەیوەست بەگۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی و چاکسازی لەچەند دامەزراوەیێک بە ئامادەبووانی وتووە: یەکێتی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەھیدان و قوربانیدانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. ئەم ھەنگاوانەش لەپێناو پاراستنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەران بووە و نەھێڵین یەکێتی لەوەزیاتر بەلاڕێداببرێت و بکرێتە قوربانیی مەرامی شەخسی.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هاوسەرۆكی یەكێتی دڵنیاییداوە هەموویان پێکەوە یەکێتی ناو یەکێتی دەپارێزن و داوای لە پێشمەرگە دێرینەکان کردووە، بە گەرموگوڕییەوە کار بۆ بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی کوردستان بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.