سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ سهرۆكی پهرلهمانی ئوردن كۆبووهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵلا و شانشینی ئوردن دەربڕی کە بەردەوام پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان کردووە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.
لای خۆیەوە عەبدولمونعم ئەلعۆدات سەرۆکی پەرلەمانی شانیشینی ئوردن ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییێکی دۆستانەی بەهێز لەنێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان هەیە و ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێميشی کرد لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ تەواوی عێراق.
هەورەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و برەودان بە دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران