وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی کۆ بوویەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ناوخۆی شانشینی سعوودیه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بووه‌وه.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا کازمی پێشوازیی له ئه‌میر بن عه‌بدولعه‌زیز بن سعوود بن نایف ئالسعود وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه کردووه و له‌دیدارێکدا، له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی نێوان به‌غدا و ڕیاز و گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کان ئه‌منی جۆراوجۆردا گفتوگۆک راوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له‌دیداره‌که‌ی نێوان مسته‌فا کازمی و وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و کۆنتڕۆڵ کردنی سنووره‌کان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی ئه‌منی گفتوگۆ کراوه.
بڕیاریشه وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه زنجیره‌یێک دیدار تایبه‌ت به‌دۆخی ئه‌منی و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران