بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد سەعید حەکیم پەیامی سەرەخۆشی بڵاو دەکەنەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی له په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئایەتولڵا سەید محەمەد سەعید حەکیم ده‌کات و ڕایدەگەیێنێت "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مەرجەعی پایەبەرزی ئایینی ئایەتولڵا عوزما سەید محەمەد سەعید حەکیم-مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جیهانی ئیسلام و گەورە مەرجەعەکان و خانەوادەی بەڕێزی حەکیم دەکەین".
لە خودای گەورە داواکارین سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
لای خۆیەوە مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی محەمەد سەعید ئەلحەکیم ده‌كات و ڕایدەگەیێنێت "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵای عوزما سەماحەتی سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و پەیڕەوکارانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".
خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت".
هەروەها نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا بۆ كۆچی دواییی ئایه‌توڵڵا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌کان و گه‌لی عێراق كرد و هیوای خواست خوای گه‌وره گیانی خوالێخۆشبوو به میهره‌بانیی خۆی شاد بکات.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و خه‌باتی ئایه‌توڵڵا ئه‌لحه‌كیم کرد له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زۆرداری و ده‌سته‌به‌ركردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران