خبر 2021-09-02 07:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: 8 ساڵە حکوومەت پرۆژە یاسای بوودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند "ماوەی هەشت ساڵە حکوومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بوودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "پێویست ناکات لە ژێر هیچ پاساوێک ناردنی پرۆژەیاسای بوودجە لەوە زیاتر دوابخرێت، بۆیە داوا دەکەین حکوومەت پرۆژەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات".

شایانی باسە دوای یەک مانگ لە وەرگرتنی پشوو کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.