خبر 2021-08-18 03:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان:

پەیوەندیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەرفەت بە سەرهەڵدانەوەی داعش نادات

بەشی جیهان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، ئەوان بەردەوام پشتیگیری پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاى عێراق دەکەن و ئەو هەماهەنگییەش وەک کلیلی چارەسەری سەقاگیرى لە ناوچە کێشە لەسەرەکان سەیر دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەین مۆرتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتەر نووسیوویەتى، "پەیوەندیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شەڕی دژ بە داعشدا چارەسەرێکی دوور مەودایە و دەرفەت نادات بە سەرهەڵدانەوەی داعش."

وەین مۆرتۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان بەیەکەوە لەگەڵ پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بەردەوام پابەند دەبن بە نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش یان هەر ئەگەرێک بۆ سەرهەڵدانەوەیان لە ناوچەکە.

ماوەى چەند مانگێکە هەماهەنگى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکاندا زیاتر بووە و چوار سەنتەرى هەماهەنگیان دامەزراندووە، بەرپرسانى پێشمەرگەش باسیان لەوەکردووە، کە دوو لیواى هاوبەش لەنێوان هەردوولادا دامەزراوە دواى راهێنان لەو ناوچانەدا جێگیر دەکرێن.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.