خبر 2021-08-17 15:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گردبوونەوەی ناڕەزاییی خاوەن نانەواکانی سلێمانی و هەڵەبجە دژی گرانیی گەنم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-ژمارەیێک لە خاوەن نانەواکانی شاری سلێمانی و هەڵەبجە دژی گرانیی نرخی گەنم گردبوونەوەی ناڕەزاییان کرد.

کوردپرێس:

ژمارەیێک لەخاوەن نانەواخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دژى گرانبوونی نرخی ئارد گردبوونەوە و داواشییانکرد، کە دەستبەجێ نرخی ئارد بۆ دۆخی پێشووتری بگەڕێتەوە.

یەکێک لەو کەسانەی کە لەگردبوونەوەکەدا بەشداریکردووە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "گرانبوونی ئارد کاریگەری دەکاتە سەر چێشتخانە و کەبابخانە و تەواوی ئەو شوێنانەی دیکەش کە پێویستییان بە نانەواخانەکان هەیە".

یەکێکی دیکە لە بەشداربووانەکان ئەوەی وت، "ئەگەر حکومەت نرخی ئارد دانەبەزێنێت، ئەوا پێویستە نرخی نان بەرزبکرێتەوە".

لەماوەی رابردووشدا، بەهۆی گرانبوونی نرخی ئاردەوە، قائیمقامییەتی سلێمانی داوای لە نانەواخانەکان کرد کە کێشی (گونک)ی نان کەمبکەنەوە و ئەو خاوەن نانەوانانەش دەڵێن، "ناتوانین بەردەوامبین لەکەمکردنەی کێشی (گونک)ی نان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.