خبر 2021-08-16 14:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە؛

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پارتی ئەمڕۆ گەورەترین حزبی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و گوتی ئێستا پارتی گەورەترین حیزبی کوردستان و عێراقە.

کوردپرێس:

بە بۆنەی 75 ساڵیادی دامەزراندنی پارتییەوە مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: پارتی کە ئەمڕۆ گەورەترین حزبی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیە، شانازییەکی گەورەی بەدیهاتنی دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و پاراستنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسیی هەرێمی کوردستانی بەر دەکەوێت.

لە پەیامەكەی مەسروور بارزانی،سەرۆكی حكوومەتی هەرێمدا هاتووە: دامەزراندنی پارتی وەک بزاڤێکی جەماوەری گەشانەوە و بووژانەوەی ئومێد و هیوای نەتەوەیەک و وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی و وەڵامدانەوەی خواست و ویستی گەلی کوردستان بوو لە پێناو بەرگریکردن لە مافە نەتەوەییە ڕەواکانیدا.

مەسروور بارزانی دەشڵێت: پارتی کە ئەمڕۆ گەورەترین حزبی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیە، هەمیشە لە گەڵ جەماوەرەکەی و درووشمە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ڕاستگۆ بووە، شانازییەکی گەورەی بەدیهاتنی دەسکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و پاراستنی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسیی هەرێمی کوردستانیش، بەر پارتی دەکەوێت کە قوربانییەکی زۆری لەم پێناوەدا داوە .

بێگومان كاروانی خەبات و تیكۆشانی پارتی، لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و پرسە نیشتمانییەکان و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی و بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز بەردەوامە و هەموو هەوڵێکیش دەخاتەگەڕ، لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵکی خۆڕاگری كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.