ئاماری نوێی كۆرۆنای هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی كوردستان، 827 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان 9 هەزار و 736 پشكنینی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 827 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لەو ماوەیەدا، دوو هەزار و 10 كەس چاكبوونەتەوە و 19 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران