خبر 2021-08-13 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی مەرزی کێلێی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی حکوومەتی عێراق، سەردانی مەرزی کێلێی شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد .

کوردپرێس:

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 12ی ئابی 2021، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هەنگاوەکانی بەنێوەدەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ و ڕێکار و بەربەستەکانی ئەو پرسە، شاندێکی لێكۆڵیاری حکوومەتی عێراق بە یاوەریی بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین، سەردانی مەرزی کێلێیان کرد.

دەربارەی شاندەكە و ئامانجی سەردانەكەیان، بەکر بایز قائیمقامی پشدەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” شاندەكە بە نوێنەرایەتیی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەری گومرگ، نوێنەری دەستەی دەروازە سنوورییەكان، نوێنەری هەواڵگریی حکومەتی عێراق و بەڕێوبەری پاسپۆرتی سلێمانی، هاتوون”.

وتیشی: “ئامانجی سەردانەكە، لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لەو ھەنگاوانەی نراون لەبارەی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.