خبر 2021-08-13 09:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین لە بەرامبەر گەڕانەوەی ئاوارەکان داوای باجیان لێدەکەن

بەشی سووریا- گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کە لە عەفرین دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەر ئاوارەیێک بۆ ماڵی خۆی داوای 1000 دۆلاریان کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی ڕابردوو گرووپێکی چەکداری سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕایگەیاند هەموو ئەو ئاوارانەی عەفرین کە مەبەستیانە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەبێت پارەیێکی زۆر بدەن.

بە وتەی میدیاکانی باکووری سووریا ئەو بابەتە لە دیدارێکی گرووپی "العاشات" کە گرووپێکی سەر بە تورکیایە لەگەڵ دانیتشووانی ناوچەی "شیە" لە عەفرین هاتۆتە ئاراوە.

ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بە یارمەتیی گرووپە چەکدارەکان ساڵی 2018 لە عەفرین بووە هۆیئاوارەبوونی 300 هەزار هاووڵاتیی کانتۆنی عەفرین لە باکووری حەلەب.

ژمارەیێک لە ئاوارەکان لە کامپەکانی "العودە، عەفرین، بەرخۆدان، سەردەم و شەهبا" پەنایان گرتووە. لە کاتێکدا کە ژمارەیێکی دیکەیان لە 42 گوند و شاری باکووری حەلەب گیرساونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.