دادگای چەمچەماڵ فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ئەندامێکى سەرکردایەتیى یەکێتى دەرکرد/ ئەندامەکە: ئاگاداری فەرمانی دەستگیرکردنم نیم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-دادگای چەمچەماڵ بەتۆمەتى ڕفاندنى هاووڵاتییێک فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ئەندامێکى سەرکردایەتیى یەکێتى دەرکرد و ئەندامەکەی سەرکردایەتییش دەڵێت ئاگاداری ئەو فەرمانە نیە.
کوردپرێس:
دادگای چەمچەماڵ ڕۆژی چوار شەممە بەتۆمەتی فڕاندنی هاووڵاتییێک، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڕێبوار جاف ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی (١٢)ی چەمچەماڵ دەرکردوە.
بەپێی زانیارییەکانیش فەرمانەکە بەپێی مادەی ٤٢١ لە یاسای سزدانى عێراق دەرچووە.
لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنیەوە ڕێبوار جاف به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له چه‌مچه‌ماڵ، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "هیچ شتێكی فه‌رمی و نافه‌رمیم له‌باره‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنم پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌هیچ جۆرێك لێی ئاگادار نیم".
بۆچوونی بەکارهێنەران