خبر 2021-08-10 04:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە مارک بریسۆنن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی مەسعوود بارزانی بڵاوی کردەوە لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەڵبژارنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەڵبژادنەکان تاوتوێکرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی تازەی بەریتانیا پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەکانی چاکسازی و کاراترکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، و بوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقی بە ئیجابی وەسف کرد.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارەبوو و بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی بریتانیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.