خالید عوبه‌یدی:
پەکەکە کێشه‌ی زۆر بۆ عێراق دروست ده‌کات/ رێککەوتنی شنگال دەبێت جێبەجێ بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری به‌رگریی پێشووتری عێراق رایدەگەیێنێت: کاتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی په‌که‌که هاتووه، چوونکه‌ی کێشه‌ی زۆر بۆ عێراق دروست ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید عوبەیدی، وه‌زیری به‌رگریی پێشووتری عێراق بە کوردستان24ی راگەیاندووە: ئه‌گه‌ر نیاز پاکی و متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا هه‌بێت، ئه‌و رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت و کێشه‌کانیش چاره‌سه‌ر ده‌کرێن، پێویستمان به نیازپاکی و متمانه‌یه بۆ هه‌ر رێککه‌وتنێک.
ناوبراو گوتیشی: هێزه‌کانی په‌که‌که له دۆخێکی ئاڵۆزدا هاتوونه‌ته ناوچه‌که پێویستی به گفتوگۆیێکی سیاسی قووڵ و بوێرانه هه‌یه. پێم وایه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت، چوونکه لەم دۆخەی عێراق کێشه‌ی زیاتر ده‌کات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران