ره‌وتی سه‌در: بڕیاری كشانه‌وه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بڕیارێكی كۆتاییه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژكارێكی موقته‌دا سەدر ڕایدەگەیەنێت: له بڕیاریكشانهوهیان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پاشگه‌ز نابنه‌وه، ده‌شڵێت: هیچ ئه‌ندامێكیان بۆی نییه بانگه‌شه بكات یا خود پشتگیری له هیچ كاندیدێك بكات.
کوردپرێس:
حەسەن عەزاری، ڕاوێژكاری موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر، بەیاننامەیەكی لەبارەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنە پێشوەختەكە، بڵاو كردەوە، كه تیایدا هاتووه، بڕیاری كشانەوەی ڕەوتەكە لە هەڵبژاردن، بڕیارێكی كۆتایی و بەهیچ شێوەیەك پەشیمانبوونەوە و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نییە.
راشیگه‌یاندووه، هیچ ئەندام و لایەنگرێكی ڕەوتی سەدر، بۆی نییە بانگەشە، یان پشتگیریی هیچ كاندیدێك بكات بۆ هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەم.
مانگی رابردوو موقته‌دا سه‌در كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاندبوو، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن باسیان له‌وه‌كردبوو، ئه‌و بڕیاره كۆتایی نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌دردا بێت.
*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران