تا ئەم کاتە 244 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دوێنێوە دو هەزار و 172 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون، 749 تووشبووش چاک بوونەتەوە و 24 تووشبووش مردوون.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 4ی ئابی 2021، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 17 هەزار و 13 پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە 5090 لە هەولێر، 2718 لە سلێمانی، 8529 لە دهۆک، 104 لە هەڵەبجە، 562 لە گەرمیان بون.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیێندراوەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، دو هەزار و 172 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە کە 5090 لە هەولێر، 2718 لە سلێمانی، 8529 لە دهۆک، 104 لە هەڵەبجە، 562 لە گەرمیان بون و هیچ حاڵەتێک لەراپەڕین تۆمارنەکراوە.
ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش کرد، 24 حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکراون، 3 لە هەولێر،4 لە سلێمانی، 8 لە دهۆک، 1 لە هەڵەبجە بوون، بەوەش کۆی ژمارەی مردووان گەیشتە چوار هەزار و 858 حاڵەت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران