خبر 2021-08-04 14:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی پارتی: کێشەکانی یەکێتی بابەتێکی ناوخۆیییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە دوا و رایگەیاند، كێشەكانی یەكێتی بابەتێكی ناوخۆیی یەكێتیەو پێویستە چارەسەریان بكات.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 4ی ئابی 2021، مەحموود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە دوا و رایگەیاند، كێشەكانی یەكێتی بابەتێكی ناوخۆیی یەكێتیەو پێویستە چارەسەریان بكات.

وتەبێژەکەی پارتی وتیشی، ئومێد دەكەین چارەسەرەكەشی بە ئاراستەیەك بێت لە قازانجی هەرێمی كوردستان و ئیستقراری سیاسی و تەبایی ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆی یەکێتی ناکات و هیوادارین ئەو بابەتە بەخێر بۆ خەڵکی کوردستان بشکێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.